بارۆن زەنگانە
ئەندام حزبی لێبڕ
لەندەن/بایکر ستریت
لە چەند ساڵی ڕابردوودا ئێران شێوازێکی خێراتری لە کردەوەی دوژمنکارانە، لەلایەن هەردوو وڵاتەوە بەخۆیەوە بینیوە. ئەم شەڕە سێبەرە ئێستا وەرچەرخانێکی مەترسیداری بەخۆیەوە بینیوە. دیارترین زانای ئەتۆمی ئێران لەلایەن موسادەوە تیرۆر کراوە و تەقینەوە لە دامەزراوە ئەتۆمی و مووشەکییەکان ڕوویداوە.
بەرپرسانی پێشووی ئێران نیگەرانن. موساد، دەزگای هەواڵگری بیانی ئیسرائیل، دزەی کردووەتە ناو دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکانی ئێران. لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، هەردوو زنجیرە تەلەفزیۆنی ئیسرائیل و ئێران شەڕی هەواڵگریی نێوان ئەو دوو دەوڵەتەیان پیشان داوە.
ئەگەر تۆ هاوڵاتی بەریتانی بیت یان کورد بیت یان ئەمریکی یان ئیسرائیلی ناتوانیت گەشت بکەیت بۆ ئێران چونکە بە زیندووی لە ئێران نایەتە دەرەوە چونکە هەواڵگری ئێرانی پێی وایە ئەو کەسە بریکارێکی نهێنییە. ئەو کەسە کێ بێت، گرنگ نییە پاسپۆرتی کام وڵات هەڵگری، بە تایبەت ئەگەر تۆ ئەمریکی بیت یان ئیسرائیلی، دۆخەکەت خراپتر دەبێت لە سەگێک کە لە شەقامدا دەژی.
ئیسرائیل ده ڵێت له پێناو بوونی ده وڵه تی جوله كه دا هه موو ئامرازێك كه له به رده ستیاندایه به كارده هێنن بۆ راگرتنی ئێران له په ره پێدانی چه كی ئه تۆمی. بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیل تا ڕادەیەکی زۆر ئایدیۆلۆژییە. ئەوان دەڵێن دەوڵەتی فەلەستین تەنیا کاتێک دروست دەبێت کە ئیسرائیل ڕووخساری ناوچەکە بسڕدرێتەوە. هەروەها شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل یارمەتی ڕژێمی شیعەکانی ئێران دەدات لە هەوڵەکانی بۆ هەژموونی ناوچەیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە زۆرینەیان سوننەن.
کەواتە شەڕی سێبەر یارییەکی دەسەڵاتە کە دەتوانێت لە دەرەوەی تاران و تەلئەبیب کاریگەری جددی هەبێت و ئێستا گێڕێکی بەرزکردووەتەوە. مۆساد ئەوەندە نهێنی بووە، تەنانەت زۆرێک لە ئیسرائیلییەکان، نازانن بارەگاکەی لە کوێیە لە ئیسرائیل.
لە ساڵی ٢٠١٨دا بریکارەکانی موساد بەڵگەنامەکانی ئەرشیفکراوی بەرنامە سەربازی و ئەتۆمیەکانی ئیرانینیان لە کۆگایەک لە تاران دزیبوو و هێنایانە ئیسرائیل، لەو کاتەدا بەرپرسانی ئێران بە بلۆف و چیرۆکێکی ئەفسانەیی ناویان دەبرد…
کۆتایی مانگی ژانویەی ٢٠١٨، کاتژمێر ١٠ی شەو لە تاران یوسی cohen بەرپرسی موساد، فەرمان بە بریکارەکانی دەکات دەست بە ئۆپەراسیۆنەکە بکەن… ٣٢ سەیف هەبوون، بەڵام بریکارەکان دەیانزانی کام سەیف گرنگترین بەڵگەنامەی تێدایە. کاتێک کەوتنە ناو ئەم سەیفە زەبەلاحانە، و دەستیان کرد بە وەرگرتنی قووڵی، یەکەم وێنەکانی وەسفەکە بە زمانی فارسی کە لە کاتی ڕاستەقینەدا دەیخوێننەوە، تێدەگەن کە دەیانویست چییان لەسەر وێستگەی ئەتۆمی سەربازی ئێران هەیە.
هیچ لایەنێک ناتوانێت لاواز دەرکەوێت، بەڵام هەردووکیان دەزانن کە پێویستە بە وردی کردەوەکانی داهاتوویان قەبارەبکەن بۆ ئەوەی شەڕێکی سەرتاسەری دەستپێنەکات.